|
|
ده‌نگ بده دانگ بده ده‌نگ بده‌ن
|
|
دیارده‌ی ته‌لاَق له‌ناو خێزانه‌كاندا به‌ره‌و زیادبون ده‌چێت |
پێكهێنانی خێزان یه‌كێكه له‌و پرۆسه گرنگ و هه‌ستیارانه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی بۆ به‌دی هێنان ئاسووده‌یی ده‌روونی وخستنه‌وه‌ی نه‌وه و موماره‌سه كردنی سێكس به‌شێوه‌یه‌كی یاسای و شه‌رعی ،كۆمه‌ڵگای كوردی تا هه‌نووكه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی به رێژه‌ی پێویست نه‌یتوانه‌وه چوارچێوه و هێله گشتیه‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگێری دیاری بكات له نێوان ره‌گه‌زی نێر ومێ دا .تا ئێستا هه‌ندێ دابونه‌ریتی كۆمه‌لاَیه‌تی رێگره له به‌رده‌می زه‌واجێكی ته‌ندروست و له هه‌ندێ كاتیش به ته‌واوی فه‌رمۆش كردنی كه‌لتووری كوردی به رووه ئیجابیه‌كه‌ی هه‌ره‌شه‌یه له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان .جگه‌له ره‌هه‌نده‌كانی ژیان وه‌كو قه‌یرانی نیشته‌جێ بوون و هه‌ژاریی و خیانه‌تی زه‌وجی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و كه‌لتووری ته‌وندوتیژی خێزانه‌كان ئه‌مانه بوونه‌ته فاكته‌ری سلبی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و زۆر بوونی رێژه‌ی ته‌لاَق له دادگاكانی كوردستان . له‌م راپۆرته هۆكار وجۆره‌كانی ته‌لاَق ده‌خه‌ینه روو و له‌گه‌ڵ ئاماری ساڵی پار كه له‌سێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگێری ،حاڵه‌تێكی ته‌لاق دان هه‌بووه له هه‌ولێر . ته‌لاق ته‌لاق بریتی له كۆتایی هێنانی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری به‌تاك لایه‌نانه به‌مه‌بستی جیابوونه‌وه له جووت بوون نێوان ژن وپیاوێك كه له‌وه پێشتر گرێبه‌ستی هاوسه‌رگێریان هه‌بووه . له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه ش بریتیه له قبوڵ كردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگێری له‌نێوان ئافره‌ت وپێاوێك به‌مه‌به‌ستی جووت بوون ونه‌وه خستنه‌وه و به ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشیاری ئافره‌ته‌كه و به ئاماده‌بوونی دوو گه‌واهی ده‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كرابوو له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه .
جۆره‌كانی ته‌لاَق جۆركانی ته‌لاق : ره‌جعی . له ئاكامی دروست بوونی كێشه‌یه‌ك دوای ژن وپیاوه‌كه ئاشت ده‌بنه‌وه، پێویست ناكات گرێبه‌ست نوێ بكاته‌وه بینوونه صوغرا . له‌م جۆره‌یه‌ن پێویسته گرێبه‌ست و ماری نوێ ئه‌نجام بدرێت له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز . بینوونه كوبرا ،گرێبه‌سته‌كه به‌و مه‌رجه ده‌بێت ، دوای ته‌واو بوونی سێ سوڕی خوێنی ئافۆه‌ته‌كه و شوو به‌یه‌كێكی تر ده‌كات ،دوا تر بۆ هه‌یه ،ئه‌و ئافره‌ته بخوازبَته‌وه . ته‌عه‌صوفی ،بێ هۆكار هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌لاق ئه‌دات .له‌م ته‌لاَقه ده‌بێت پیاوه‌كه ماره‌یی ته‌واوی بداتێ .
ئافره‌ت پیاوه‌كه‌ی ته‌لاق بدات به‌پێی یاسای باری كه‌سی عێراقی ئافره‌ت مافی داوا كردنی ته‌لاقی هه‌یه له پیاوه‌كه‌ی گه‌ر یه‌كێك له‌م خالاَنه‌ی به‌دی كرد وه‌ك : 1- زیان به هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بگه‌ینێ به هۆی مه‌ی خواردنه‌وه و قومار كردن له ناو ماڵی خۆی .2- خیانه‌تكردنی هاوسه‌ری و سێكسی كۆم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی .3- گرێبه‌ستی پێش 18 ساڵی پێ كرابێت (گه‌وره به كچه‌كه) .4 - ژنی دووه‌م بێنێ بێ ره‌زمه‌ندی دادگا .5- ناكۆكیه‌كان گه‌ر رێگا چاره‌ی نه‌بوو .6- گیرانی پیاوه‌كه‌ی و حوكم بوونی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر .7- دوور كه‌وتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه بێ هۆ و دابین نه‌كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی .8- نه‌گواستنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ .9- پیاوه‌كه‌ی ئه‌ركی سێكسی پێ نه‌كرێت .10- نه‌زۆك بێت .11- خه‌رجی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دابین نه‌كات بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی له رێگای دادگاوه .12 – بژێوی ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ نه‌ده‌رێت .
هۆیه‌كانی ته‌لاق له كوردستان : به جۆری لێكۆلێنه‌وه‌كانی كراوه له‌مه‌ر رێژه‌ی زۆر بوونی ته‌لاَق هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌م فاكته‌رانه وه‌كو : 1- زینه وخیانه‌تی هاوسه‌ری له نێوان ژن وپیاوه‌كانه‌دا .2-زیان گه‌یاندن به یه‌كتری به لیدانی ماده‌ی و مه‌عنه‌وه‌ی .3- ململانێی و ناكۆكی وجیاوازی فیكری وژینگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی .4- به زۆر به شوو دان و مانه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تی خێڵه‌كه‌یی .5- زوو به شوودان و ژن هێنان پێش 18 ساڵی .6- جیاوازی ئاستی رۆشنبیری و ئابووری له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان .7- توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و نێوان خێزان و په‌راوێزخستنی هاوسه‌ر .8- ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ژیانی خێزانی .9- نه‌بوونی لانه وخانووبه‌ره و پێداویستیه‌كانی ژیان .10 جیاوازی ته‌مه‌ن به‌رێژه‌یه‌كی زۆر هاوته‌ریب نه‌بوونی تواناكان له نێوان ژن وپیاودا .11- به نادروست كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا وه‌كو مۆبایل و.12- هۆشیاری ئافره‌تان ورازی نه‌بوون به ده‌سه‌لاَتی پیاو سالاری به رووه ئیجابیی وسلبیه‌كانیه‌وه ..
چاره‌سه‌ركان : هه‌ندێ له توێژه‌رانی كۆمه‌لاَیه‌تی هۆكاره‌كان پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه به چاره‌سه‌ری ده‌زان بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژی ته‌لاَق له كۆمه‌ڵگی كوردی وه‌ك :1- چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوونی هاولاَتیان 2- هۆشیاری ئافره‌تان له یاسا كانی باری كه‌سی و به‌كارهێنان بۆ به‌رگری كردن له خۆی وپێشێل نه‌بوونی مافه‌كانی .3- سزادانی توند بۆ به خراپ كارهێنانی مۆبایل و هۆكاره‌كانی گه‌یاندن .4- رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان رووچوون بكه‌ن بۆ ناو جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌تی لادێ و گه‌ره‌كه میللیه‌كان بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر .5-خولی رۆشنبیری سێكسی وخێزان بكرێته‌وه به‌رله گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری . 6- پشكنینی وردتر بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه‌جۆراوجۆره‌كان كه ده‌بنه هۆكاری لێكجیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاو . 7- ئه‌ركی دایك وباوكانه به راستگۆیانه‌ی كێشه ده‌روونی و ته‌ندروستیه‌كان بۆ كور‌و كچه‌كانیان باس بكه‌ن . به‌بۆچوونی به‌شداربوانی ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه فاكته‌رێكی باش بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌لاَق له كۆمه‌ڵگای كورددا . ئه‌م راپۆرته‌پوخته‌ی كۆرێكی رێكخراوی هێلان بۆ په‌ره‌پێدانی ئافره‌ت ومنداڵ له هۆتیل تاوه‌ری هه‌ولێر بۆ دادوه‌ر(عه‌بدولباست فه‌رهادی ) سازكرابوو و ئاماره‌كه‌شی له دادگای باری كه‌سی هه‌ولێر وه‌رگرتبوو و هۆكاره‌كانیش له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی شرۆڤه كرابوو .له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه به چاكمان زانی پۆخته‌یه‌كی بۆ خوێنه‌ری ئاسۆی گه‌نج بخه‌ینه روو . |
ده‌نگێك تۆمارکه بۆ ماڵپه‌ری هێڤی و هێلێنا

| |
|