به خێربێن بۆ مالپه ری هێڤیو هێلێنا

جێهانی هه‌مه‌ه‌نگه‌و تازه‌ گه‌ری

..   

..

.. .. ..
  .. l

..

l .. l

..

l ..  

ژماره‌ی  سه‌ردان  کردنی

قورءانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز

درامای گه‌رده‌لوول
..
ئه‌ستێره‌ی به‌خت
..
زنجیره‌ درامای تورکی دوبلاج

سایتی کازیوه‌
ئامۆزا
لینکی کوردی
فۆنتی کوردی
که‌ناڵی کوردی

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

Windows Media Player

Windows Media Player






خواردنی خۆش

.a  مه‌عامێکی نه‌رێمان

گۆرانی عه‌ره‌بی
جۆنێتی نوسه‌ن
ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندان

 

 

پۆلی یه‌ک

کوردسایت

فێربوونی نوێژ
نه‌خشی جیگانی
مه سعوود که رکوکی
ليزان به رزنجى
 سيروان
قوبادی

È


ZekeriaLeila FariqiEyub AliZiad EsedAyadJalal NaghshbandiAdnan KerimChopyNadiaHesenHozan CaneTara Rasool
ڕادێۆی مێزۆ بۆتان   ...   ڕادێۆی کوردی ئه مه ریکا   ...   ڕادێۆی کوردموزیک   ...   ڕادێۆی زایه ڵه    ...   ڕادێۆی کوردلاند     ...   ڕادێۆی نه وا

  ده‌نگ بده‌     دانگ بده      ده‌نگ بده‌ن    

بەسەرهاتی بێوەژنێكی داماو لەگەڵ زڕباوكێكی ناپاكدا
مرۆڤی ناپاك و داوێن پیس هەردەم و لە هەموو سات و كاتێكدا لە دەرفەتێك دەگەڕێ كەوا حەزو مەبەستە نەگریسەكانی خۆی جێبەجێ بكات. بەڵام سەیر لەوەدایە هەندێ كەڕەت ئەو مرۆڤە ناپاكانە ویژدانی خۆیان هەراج دەكەن و دەستدرێژی دەكەنەسەر كەسە مەحرەمەكانی خۆیان.. جا بەدڕەوشتی و داوێن پیسی. ئەگەر جارێك تاوان بێت، بەڵام بەدڕەوشتی لەگەڵ كەسی مەحرەم و نزیكدا ئەوە سەد بەرامبەر تاوانەو سزاكەی زۆر قورسە.
لەم رۆژانەدا بەسەردانێك چووم بۆ شاری كەركووك و لە چایخانەیەك لامدا تاكو چایەك بخۆمەوەو كەمێك پشووبدەم، دیار بوو دووكەس بەدەم فڕكردنی چایەوە باسی دڕندەیی پیاوێكی داوێن پیسیان دەكرد كە چۆن دەستدرێژی كردۆتە سەر زڕكچەكەی.. منیش كە ئەو قسانەم بیست سەرم سوڕما تۆ بڵێی لەم كۆمەڵگایەی خۆماندا پیاوی وا دڕندە هەبێت كە بۆ غەریزەیەكی شەیتانی ویژدانی خۆی پەراوێز بخات.. بۆیە خۆم بۆ رانەگیراو پرسیارم لێكردن یەكێكیان كە ناوی سەڵاح بوو كەوتە باسكردنی رووداوەكە.
دوای مەرگی باوكم
ئەمەل ناوی ئەو ئافرەتەیە كە زڕباوكەكەی تەعەدای لێدەكرد. ئەو ئافرەتێكی باڵا بەرزی رەش ئەسمەرە بەڵام جوان و سەرنجڕاكێشە.. ئەمەل بە دڵێكی پڕ لە خەمەوە بە چاوێكی قەتیسماوی گریانەوە لەنێو حەوشەی دادگا ئاوەها ژیانی خۆی و دایكە داماوەكەی دەگێڕێتەوە:
ئەمەل دەڵێت.. من جگە لە خۆم خوشكێكی تریشم هەیەو ناوی حەنانە حوسێنی باوكم تا بڵێی پیاوێكی چاك و باش بوو سەمیرەی دایكیشم بە هەمان شێوە قەت رۆژێك لە رۆژان دڵی باوكمی ئازار نەدەدا. دایكم و باوكم زۆر عاشقی ناخی یەكتربوون بۆیە ئێمەش من و خوشكەكەم لەوانەوە فێری خۆشەویستی بووین من باوكم زۆر خۆش دەویست بۆیە ئەویش قەت بێ دڵی نەدەكردم و هەستی رادەگرتم. حەنانی خوشكم سێ ساڵ لەمن گەورەتر بوو بۆیە پێش من شووی كردو چووە رێگای خۆی و سوپاس بۆ خوا ئێستا خاوەن ماڵ و منداڵی خۆیەتی، منیش هێشتا باوكم نەمردبوو لەگەڵ كوڕێكی قۆزدا پەیوەندییەكی خۆشەویستی لە نێوانماندا دروست بوو ئەو كوڕە هاتە داخوازیم بەڵام باوكم چونكە زانی كە من ئەو كوڕەم خۆشدەوێ بێ دڵی نەكردم و منی پێدا، هەرچەندە ئەو كوڕە كە ناوی سەعدون بوو نەخۆشی شەكرەی هەبوو بەڵام من چونكە خۆشم دەویست ئەو حاڵەتە نەبووە بەربەست لەبەردەم زەواجكردنم ئەوە بوو من و سەعدون ماڵێكی جوانمان پێكەوەنا ژیانمان زۆر خۆش بوو من و ئەو كوڕە لە خۆشەویستی یەكتردا هەمان تەجروبەی دایك و باوكمم دووبارە دەكردەوە ئەو پیاوەی من قەت بێ دڵی نەدەكردم. هەمووكات دەیگوت دەترسم بمرم تۆ سەرگەردان بیت، ئەوەبوو هێشتا سێ مانگ بەسەر زەواجكردنم بەو سەعدونە تێنەپەڕیبوو حوسێنی باوكم بە كارەساتی كارەبا گیانی لە دەستدا. ئیتر لە دوای مەرگی باوكم سەمیرەی دایكم بۆ مەینەتی و چارەڕەشی تەنهایی بە جێما جا ژنێكیش مێردی بمرێ و هیچ كەسێك شك نەبات لەگەڵیدا بژیت زۆر زەحمەت دەبێت ژیانی، بە بیرمە ئەوكاتەی هێشتا من كچ بووم و شووم نەكردبوو باوكم بە دایكمی دەگوت ژنەكە گەر تۆ بمری من هەرگیز ژنێكی تر ناهێنمەوە چونكە من زۆر وەفادارم بۆت هەموو رۆژێكیش سەر لە گۆڕەكەت دەدەم بۆ ئەوەی قەت خۆشەویستی و عەشقی تۆ لە دڵمدا كاڵ نەبێتەوە دایكیشم دەیگووت بە خوا من لە دوای تۆ نەك هەر شوو ناكەمەوە بەڵكو ژیانم لا دەبێتە ژەهری مار.. بەڵام دایكی داماوم لەبەر ئەوەی نەیتوانی بە تەنهایی بژیت. بەڵێنەكەی خۆی شكاندو مێردی بە جەلال ناوێك كرد بەڵام خۆشم لە دوای ساڵێك زەواجكردنم خودا وای لە چارەدا نووسیبووم دەبوایە هەمان چارەنووسی دایكم بۆم بێتە پێش ئەوەبوو مێردەكەم مرد بۆیە مێردم كردەوە، بەڵام نەمزانی قەدەر و چارەنووسی من وایە كە نابێ هەرگیز بە خۆشی و ئاسوودەیی لە ماڵ و حاڵی خۆمدا لەگەڵ هاوسەری ژیانم تەمەنم بەسەر بەرم، وادیاربوو قەدەر جگە لە بەدبەختی و چارەڕەشی چیدیكەی بۆ نەنووسیبووم ئەگینا نەدەبوو چارەنووسی ئەو زەواجەشم بەهەمان دەردی ئەوەی پێشووم بچێ.
ژیانی بێوەژنێتی
بەداخەوە لە رووداوێكی هاتوچۆدا، مێردەكەشم لە دەستدا و منی بۆ مەینەتی و چارەڕەشی بەجێهێشت. ئیتر لە دوای مەرگی پیاوەكەم منیش سەرگەردان و بێ كەس بووم. ئەمەل بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەكەی و دەڵێت من تەنها خاڵۆیەكم هەبوو كە دەبوایە پەناگەی من و دایكم بوایە بەڵام ئەویش پیاوێكی رەزیل و خراپ بوو رقی لە ناوچاوانی من و دایكیشم دەبۆوە ئەو بە قسەی ژنەكەی دەكردو ژنەكەشی كە دەكاتە خاڵۆژنم دەیگوت بەهیچ شێوەیەك رازی نابم ئەو خوشكەت كە مەبەستی دایكم بوو بێتە ئەم ماڵە.
ئیتر بۆیە منیش كە بێوەژن كەوتم تەنها منداڵێكم هەبوو هەرگیز خۆم سووك نەكرد نەچوومە ماڵی حەمیدی خاڵۆم.. كە لە دوای مردنی باوكم و دایكم لەبەر بێ سیپەیی و بێ پەنایی مێردی بە پیاوێكی نەزۆكی ژن مردوو كردەوە، ئەم پیاوە جارێكیان لە بازاڕدا لەسەر دووكانێك دایكمی دیتبوو كە شتی كڕیبوو دایكم جلێكی رەشی لەبەردابوو ئەو پیاوەش واتە "جەلال" چاوی تەماحی بڕیبووە دایكم و دڵی لێی چووبوو. ئەوكات من هێشتا مێردەكەم نەمردبوو. دایكم هاتە ماڵمان و پێكەوە دوو بەدوو دانیشتین، دایكم گوتی كچەكەم خۆت دەبینی من تەنها تۆ و سەنای خوشكتم بۆ ماوەتەوە باوكیشت ماڵئاوایی لێكردم ئێستا كەسێك شك نابەم قرۆشێكم بۆ پەیدا بكات وا خەریكم خزمەتكاری ماڵان دەكەم، ئەو رۆژە نانم بۆ ماڵی ئەو فەلاحە هیچ و پووچە كرد تەماشام كرد ئەو كابرایە بە چاوێكی خراپەوە لێم دەڕوانێ بە راستی كچم ئەم ماڵ و ئەو ماڵ دادی من نادات و دەترسم ئابڕوشم بچێت.. بۆیە من پێم باشە شوویەك بكەمەوە خوا دەیزانێ لەبەر رابواردن و هەوەسم نییە بەڵام من ناتوانم تەنها بژیم ئێوەش ئەلحەمدولیلا هەردووكتان وا لە ماڵی خۆتانن منیش گوتم دایكە بۆ تۆ عەیبە ئاوا بەم زووانە شوو بكەیتەوە خەڵكی چیمان پێ دەڵێن، ئاخر تەپڵمان بۆ دەكوتن و ریسوا دەبین. بەڵام دایكم هەر پێداگری دەكرد لەسەر ئەوەی مێرد بكاتەوەو گوتی هەقێكی شەرعی خۆمە تا منیش بەیانی و دوو بەیانی لەبن پێی كچ و زاوادا نەپلیشێمەوەو دانەڕزێم.. گوتم ئێ باشە دایكە تۆ كەسێكت دۆزیوەتەوە تاكو لەگەڵتدا بگونجێ، گوتی ئەوەی راستی بێت جەلالی دوكاندار ئەو پیاوەی پارەكە ژنەكەی مرد هەموو جار كە دەچم بۆ بازاڕ یان هەر شتێكی لێ بكڕم بە بەلاش دەمداتێ و هەست دەكەم دڵی پێمەوەیە.. بۆیە ئەگەر تۆ رازی بیت من و جەلال زەواج دەكەین و هەم من رزگارم دەبێت لە تەنهایی و هەم ئێوەش دەبنە خاوەن ئەگەر هیچ نەبێت زڕباوكێك هەر باشە با زڕباوكیش بێت بەڕاستی لەكاتی خۆیدا ئەم قسانەی دایكم زۆر كاری لێمكرد هەرچەندە ئەو وەفادار نەبوو بۆ باوكم بەڵام شووەكەشی بە ناچاری بوو.
بەهەرحاڵ من خۆم كە بێوەژن كەوتم تەنها منداڵێكم هەبوو بۆیە وام بە باشزانی بچمە پاڵ دایكم دابنیشم. دایكیشم گوتی كچم قەیدیناكا وەرە لەگەڵ من و جەلالی زڕباوكتدا بژی. بەڵام من لەسەرەتاەوە گوتم ئەوەی راستی بێت دایەگیان من قەت ئەو پیاوە بە باوكی خۆم نازانم بەڵام دایكم گوتی كچم قابیلە من لە زەرەری تۆ قسە بكەم جەلال خۆی پیاوێكی نەزۆكە لەوانەیە بە هاتنی ئێوە دڵشاد و خۆشحاڵ بێت چونكە وەك منداڵی خۆی وەك كچی خۆی لێت دەڕوانێ. ئا ئەو قسانەی دایكم وایكرد قەناعەتم بێ و رازی بم لەگەڵ دایكم و جەلالی زڕباوكمدا بژیم. ئەوەبوو جەلالیش گوتبووی زۆرم پێ خۆشە ئەوان بێن و لەگەڵ ئێمەدا بژین من و تۆ كێمان هەیە. ئەویش وەكو كچی من وایە.
ئەوەبوو بەخۆم و منداڵەكەمەوە لەو ماڵەدا دەستم بە ژیان گوزەراندن كرد رۆژان هاتن و رۆیشتن من وام هەست دەكرد ئەو جەلالەی زڕباوكم پیاوێكی باش نییەو لەژێرەوە شتێكی لەبن سەردایە. زۆرم پێ سەیر بوو من كە هاتمە ئەو ماڵە ئەو پیاوە هەستم دەكرد رۆژ دوای رۆژ بەرامبەر دایكم خراپ دەبوو مامەڵەی توند دەبوو لێی توڕە دەبوو، بەڵام من كە لەسەر دایكم بە جواب دەهاتم زۆر بە پێچەوانەوە مامەڵەی لەگەڵ مندا دەكرد. یەعنی زۆر نەرمونیان بوو بەرامبەرم خۆی بە قوربانم دەكرد. قسەی نەرم و شیرینی بەرامبەرم دەكرد. منی وا لێدەكرد كە زارم ببەسترێ لە ئاستیداو هیچ رەدو فیعلێكم نەبێت. ئەو بە هەنگوین دەیخنكاندم.. بۆیە من وام هەست دەكرد ئەو پیاوە دەیویست من و دایكم بكاتە دوژمنی یەكتر بەڵام من چۆن دەمتوانی لە دایكم هەڵگەڕێمەوە لە كاتێكدا گەر ئەو نەبووایە منیش نەدەبووم یان دایكم كە منی لەنێو هەناوی خۆیدا هەڵگرتبوو من جەرگی ئەوم چۆن دەتوانێ دوژمنایەتیم لەگەڵدا بكات.
رۆژێكیان دایكم گوتی ئەمەل كچەكەم ئەو جەلالەی دەیبینی كە ماوەیەكە بووەتە ئاگری قودرەت بە گیانم.. قەسەم بە خودا پێش ئەوەی تۆ بێیتە ئەم ماڵە ئەم پیاوە وەك روونی ساغ وابوو بەبێ من تەنانەت نەدەچوو بەهیچ لایەكدا زۆری خۆش دەویستم قەت قسەی رەق و ناخۆشی بەرامبەرم نەدەكرد. كەچی ئەوە ماوەیەكە هەست دەكەم تەواو گۆڕاوە سەری لێدەرناكەم، دوێنێ پێم گوت جەلال ئەگەر لە داخی ئەمەلی كچم وا دەكەی كە هاتۆتە ئەم ماڵە بابزانم.. كەچی جەلال لە وەڵامێكی چاوەڕواننەكراودا گوتی ئەوە تۆ دەڵێی چی.. ئەمەل تاقە هیوای منە ئەم ماڵە بە ئەمەلەوە جوانە من حەزدەكەم ئەمەل بەردەوام لەبەرچاوم بێت.. نازانم كچەكەم ئەم قسانەی جەلال مەعنای چییە. منیش گوتم دایكە گیان خۆت سەغڵەت مەكەو بیری خراپیش بە مێشكدا نەیەت لەوانەیە ئەو پیاوە زۆر تامەزرۆی ئەوە بێت كە كچێكی هەبێت. ئێستاكەش كە من هاتوومەتە ئەم ماڵە جێگای ئەو كچەم بۆی پڕكردۆتەوە، ئا لەوساتەدا دایكم سەرێكی باداو گوتی خوا بێ ئافاتمان بكات كچم خوا بكەم ئەوە تاسەر بێت و هەر بەو نیازەوە تۆی خۆشبووێت، بەڵام گومانەكانی دایكم لە پیاوەكەی وردە وردە دەبوونە راستییەكی روون چونكە جارێكیان جەلالی زڕباوكم بە سەفەرێك چوو بۆ شارێكی تر دوو رۆژی پێچوو ئەوكاتەی كە هاتەوە من دەرگای حەوشەكەم لێكردەوە، بەخێرهاتنەوەم كرد، كەچی ئەو زۆر بەشێوەیەكی نائاسایی باوەشی پێداكردم و ماچی روومەتەكانی كردم و تەنانەت ماچی لێویشی كردم. زۆرم پێ سەیر بوو باوكەكان تەنها ماچی سەری كچەكانیان دەكەن كەچی جەلالی زڕباوكم وا وەكو هاوسەری رەحمەتیم ماچی لێوەكانیشم دەكات. ئا لەوساتەوە گومانی تەواوم خستەسەر جەلال.. خۆ لەكاتی ئاساییدا زۆرجار كە لە ماڵەوە بووین ئەو جەلالە هەمیشە بە جوانی قەدو باڵامدا هەڵیدەداو خۆی بە قۆربانم دەكرد.
منیش بەڕاستی زۆرم لە دڵ ناخۆش بوو.. لەگەڵ هەر مەدح و سەنایەكی ئەودا وامدەزانی گوللەم لێدەداو ئیهانەو جنێوبارانم دەكات چونكە ئەو دوو تەمەنی منی هەبوو لەلایەكی تریش خەمم بۆ ئەوە دەخوارد كە چۆن بە هاتنم بۆ ئەو ماڵە ژیانم لە دایكیشم تێكدا. رۆژان هاتن و رۆیشتن دایكم گوتی جەلال دونیا مردنە حەزدەكەم من و ئەمەلی كچم سەرێك لە ماڵی حەمیدی برام بدەین و هەر تەنها كاتژمێرێكمان پێدەچێت و دێینەوە، بەڵام جەلال گوتی تۆ خۆت بە تەنها بڕۆ ئەمەل بۆ كوێ دەبەی نەك لەم لاوە میوانێك، كەسێك بێت با ژنێك لە ماڵەوە هەبێت.. ئەمەل دەڵێت دایكم هەر ئەوەندە پێی لە دەرگای حەوشە ترازاو رۆیشت من و جەلالی زڕباوكم لەگەڵ منداڵە بچووكەكەم لە ماڵ ماینەوە، من لەسەر قەنەفەكە دانیشتبووم سەیری تەلەڤزیۆنم دەكرد، جەلالی زڕباوكم ئەو تەنهاییەی بە دەرفەت قۆستەوەو هاتە تەنیشتمەوە رانی نا بە رانمەوە دەستی فڕێدایە سەر ملم و گوتی نازانم ئەمەل بۆچی ئەوەندە تۆم خۆشدەوێ ئای كە جوان و ناسكی لەگەڵ ئەو قسانەدا دەستی بە سینگ و ملمدا دەهێناو وەكو هاوسەرێك تەسەروفاتی دەكرد ئینجا گوتی هەی سەد نەعلەت لەو پیاوەت وا بەجێی هێڵای.. گوتم بۆچی وا دەڵێی ئەو مردووە گوتی ئای رقم لێیەتی توخودا حەیف نییە تۆی ناسك و نازدار مێردت بەو پیاوەكرد، منیش گوتم بەسییەتی باوكە تۆ باسی چی دەكەی بەس نەبێت ئەو وەكو تۆ نەزۆك نەبوو ئا لەوساتەدا جەلال تووڕە بوو ویستی بە زۆر ماچم بكات قیژاندم گوتی چیت دەوێ بۆتی دەكەم بەس خۆتم تەسلیم بكە خۆ تۆ بێوەژنی و هیچت پێوە دیار نییە، ئالەوساتەدا كە ئەو قسەیەم بیست ئاگر لە هەناوم بەربوو گوتم ئەوە بە راستتە هەی خائین من چۆن خیانەت لە خودا و لە دایكم دەكەم هەی پیری كەنەفتی ئاخر شەڕ ئا كە ئەو قسانەم كرد پڕی دامێ بەڵام خودا فریام كەوت و لەوساتەدا یەكێك لە دەرگایدا، ئەویش وایزانی دایكمەو هاتۆتەوە.. گوتی كچەتیوو بڕۆ دەرگاكە لە دایكە بەڕەڵڵاكەت بكەوە، منیش بە پەلە چووم دەرگام كردەوە دایكم نەبوو، بەڵكو رێبوارێك بوو هەواڵی ماڵی كەسێكی تری دەپرسی، منیش ئیتر نەموێرا جارێكی تر بچمەوە ژوورەوە بۆیە رامكرد بۆ ماڵی لەیلای دراوسێمان و لەوێدا مامەوە تاكو دایكم لە ماڵی خاڵم حەمید هاتەوە.. ئیتر من دەستم بە گریان كردو حاڵ و مەسەلەم بۆی گێڕایەوە، ئەوەبوو جەلال و دایكم بوو بە شەڕیان و دەنگیان لە ناو كۆڵانەكە دەبیسترا. دایكم گوتی بە پیاوانە تەڵاقمدەدەی باشە ئەگینا شكاتت لێدەكەم لە دادگادا حەیات دەبەم. ئەوەبوو جەلالیش لە ترسان سێ بەسێ دایكمی تەڵاقدا، وا ئەمڕۆكەش من و دایكم هاتووینەتە دادگا تاكو هەندێ حەق و حقوقی یاسایی دایكم هەیە كە لەسەر ئەو پیاوەیە وەریگرێتەوە، ئێستاكە من و دایكم دەمانەوێت تا هەتایە بە یەكەوە بژین نە من جارێكی تر شوو بكەمەوەو نە ئەویش بەڵكو هەوڵدەدەم ئەحمەدی كوڕم بە جوانترین شێوە بەخێو بكەم تاكو پاشە رۆژ من و دایكم لە پاڵیدا بحەسێینەوە.
لە دەرئەنجامی ئەم رووداوەدا دەگەینە ئەو راستییەی كە جەلال پیاوێكی ناپاك و شەهوانی بووە هەرگیز ئەمەلی بە كچی خۆی نەزانیوە بەڵكو هەردەم بە چاوێكی ناپاكییەوە لێی روانیوە و بێوەژنی ئەوی بە دەرفەت قۆزتۆتەوە، هەربۆیەشە هەر بە هاتنی ئەمەل بۆ ئەو ماڵە ئەو پیاوە وردە وردە مامەڵەی خراپتر بووە لەگەڵ دایكی ئەمەلداو لە هەمانكاتدا گرنگی و بایەخی زیاتری بە ئەمەل داوە یەكەمیان بۆ ئەوەبووە كە ئەم دایك و كچە لێك زوویر بكات و دووەمیشیان نیازی وابووە دایكی ئەمەل تەڵاقبدات ئەمەلی بێوەژن بخوازێ بەڵام كە زانیویەتی پیلانەكەی سەر ناگرێ بۆیە پەنای هێناوەتە بەر ئەوەی كە بە ناشەرعی و نهێنی لەگەڵ ئەمەلدا رابوێرێ بەڵام ئەو پیلانەی بۆ نەچووەسەر چونكە ئەمەل ژنێكی بە شەرەف و خاوەن كەسایەتی بوو بەڵام هەڵەكە لەوەدا بوو كە شكایەتیان لە جەلال نەكرد. چونكە مافێكی سروشتی ئەمەل بوو كە زڕباوكە ناپاكەكەی سزای خۆی وەرگرێت و ببێتە پەندو عیبرەت.

ده‌نگێك تۆمارکه‌ بۆ ماڵپه‌ری هێڤی و هێلێنا 


3 Online

کوردسایت.نیت

سایتی قژ

درامای خه‌م

زنجیره‌ری نور
..
کێسه‌ی کۆمپیوته‌ر
خێرای ئه‌نته‌رنێت

نوسینی کوردی

مارزیه‌ ڕه‌زازی
فێربونی زمان
ڕۆژ نامه‌کان

 

 




























سایتی ئه‌ینی

کوردسایت.نیت

apهۆنره‌وی کاوه‌ هه‌سه‌ن
گۆرانی