گه‌ر ڕۆژێ تۆ دیارنه‌بیت
خه‌ڵکی له‌چاوما ئه‌تبینن
چی شه‌قامی شاریش هه یه
پڕ له‌یادگاری وئه‌وینن

گوڵ بۆ یه‌کێکه قه‌دری بزانێ
نه‌ک بۆ بۆن کردن ناوی بزانێ
ته‌ماشاکه.... مانگ چۆن ئه‌ڕوانێ له‌تۆ
ته‌ماشاکه.... ئه‌ستێره‌کان چۆن سه‌مائه‌که‌ن بۆ تۆ
گوێ بگره... باڵنده‌کان چۆن گۆرانی ئه‌چڕن بۆتۆ
گوێ بگره... دڵم ئه‌ڵێ خۆشم ئه‌وێی تۆ‌و ته‌نها تۆ

پرسیم ئه‌رێ خۆشه‌ویستی مانای چی یه؟
ده‌ریا ووتی : من و ماسی
خۆریش ووتی : من و ئاسۆ
په‌نجه‌ی نه‌رمی هونه‌رمه‌ندێ ووتی : من و ژێی که‌مانم
بولبول ووتی : من و خونچه‌و سروه‌ی به‌یان
کوردێک له‌و لاوه بانگی کرد : بیرتان نه‌چێ من و کوردستان
هه رکه س له‌م دنیا له‌تێ نانی بوو
که‌لا وه کۆنێ ئاشیاری بوو
نه پیاوی که‌س بوو نه که‌س پیاوی بوو
هه رئه‌و ژیاوه‌و هه ر ئه‌و ژیانی بوو

یار شێوه‌ی چۆنه ، یار شێوه‌ی چۆنه
بێ چاوێنی بێ یار شێوه‌ی چۆنه
کارخانه‌ی ده‌ستی خودای سروشته
له‌به‌شه‌رناکا حۆری به‌هه شته
هه رچه‌ند له نه‌سلی دایکه حه‌وایه
به‌ڵام نمونه‌ی ده‌ستی خودایه

ئێواره‌ی ژین به‌سه‌ردا هات
ناچاری بازاڕ هه ڵگری
به‌ره‌و گۆری ماڵی تارت
به ته‌نها ملی ڕێ بگری
گوناهت کرد تامی رۆ یی
سزاکه‌ی وا چاوه ڕێته
ده فرمێسکی په‌شیمانی هه ڵوه‌رێنه
هه تا ئه‌مری

داری بێ به‌ربه‌و وه حه سێ بۆ خۆت
نه پلت کێشن نه په‌ل ئه‌خه‌ن بۆت
داری به‌رداری ئیتر به‌ر په ڵ به
له سه‌ر خۆ وچان له سه‌ر خۆ ده رکه
تا ژیرێ به جێ ده چێنێ بارت
سه د گه و جو چلێس ئه ده ن ئازارت

تاوان
دڵنیام که جاران چۆن بوی ئێستاش ئه‌ودڵڕه‌قه‌ی ئه‌و سای
له‌وه‌ته‌ی هه م بۆ تۆ ژیام که‌چی تۆ هه ر بۆ خۆت ژیای
بڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌ی که‌پێت وایه به‌هه شته بۆت
پیرۆزت بێت ئه‌و خۆشیه‌ی که‌خۆت هه ڵت بژارد بۆخۆت
تۆنه‌خه‌مێک ئه‌تهه ژ‌ێنێ ونه فرمێسکێک ڕۆحت ئه‌خوات
دڵێکت هه یه زۆر سه‌یره گوێ به‌هیچ ئازارێک نادات
تۆ که‌سێکی یه‌کجار دوو ڕووی سیما‌و دڵت زۆر لێک جودان
ڕوخسارت پڕبه‌رائه‌ته‌و که‌چی ناخت پڕله‌تاوان
هۆنراوه‌ی کاوه حسێن 
توێشووی سبه‌ینێت هه ڵگره‌که‌ڕێبواری سه‌رسه‌فه‌ری
به‌س دنیابه‌کۆڵت دابه که‌نازانیت بۆکوێی به‌ریت
کۆکردنه‌وه‌ت بۆخه‌ڵکی یه‌وبۆئه‌وانیش کۆڵ به‌ریت
ڕێی توێشودارانت ده‌وێ وبه‌ته‌ماش نیت تو ێشووبه‌ریت
پڕکه‌توێشووت که ئێستات له‌به‌رده‌م دایه
شه‌وی تاریکت له‌پێشه ڕێگه ئیحتیاجی چرایه
به‌سبه‌ینێوه‌مه‌نازه؟خوائه‌زانێت چه‌ندی دوێنێ وائه‌مڕۆله‌خاک دایه
زۆرجارته‌رمت بۆگۆڕستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دابردووه
دڵنیاش به‌ڕۆژێ ئه‌وته‌رمه‌تۆده‌بی که‌خه‌ڵکی هه ڵیانگر تووه

یه کێ نه‌مام ئه ڕوێنێو یه کێ نه‌مام ئه نێژێ
ئه میان چاوه‌ڕێی گوڵه‌و ئه ویان فرمێسک ئه‌ڕێژی

چاویلکه
له‌وده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم، چاوی جوان
گه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به چاوانم
هه تا لاوبوم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌و ڕووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو
ئێستا پیرم وکه‌وتوومه‌ته ئاویلکه
چاوی جوانم لێ ون ده‌کا چاویلکه

جوانی ڕه‌شپۆش
گو تی : ئه‌ی بولبوله سه‌رمه‌سته‌که بۆ خامۆشی؟
گوتم : ئه‌ی نه‌و گوڵه خۆڕسکه‌که کوا دڵخۆشی؟
گو تی : ئه‌ی شاعیره گه‌شبینه‌که بۆ ڕه‌شپۆشی؟
گو تی : ئه‌ی ناسکه ته‌ڕ پۆشه‌که بۆ ڕه‌شپۆشی؟

ده‌ستی ته‌زیو
حه‌یفه ئه‌و ده‌سته که گوڵزاری ده‌نه‌خشاند، بشکێ
حه‌یفه ئه‌و ده‌سته که دڵداری ده‌گه‌وزاند،بشکێ
حه‌یفه ده‌ستێ که‌به‌له‌رزێ و به‌ته‌زیوی دیسان
دوژمنی ملهوڕی زۆرداری ده‌له‌رزاند،بشکێ
په‌رستاری ڕهشپۆشپزیشکم شه‌رمه‌زار بۆوه که‌نه‌یتوانی بکا چاره‌م
ده‌بێ هیوام به‌مان چه‌ند بێ،که‌ڕه‌شپۆشه په‌رستارم
ده‌ڵێی چۆنی؟ چلۆنت تێگه‌ێنم ده‌ردو ئازارم
به‌ساغیش نه‌یتوانی هه ستی من ده‌ر ببڕێ گوفتارم
