به خێربێن بۆ مالپه ری هێڤیو هێلێنا

جێهانی هه‌مه‌ه‌نگه‌و تازه‌ گه‌ری

 

   

custom image

 

ژماره‌ی  سه‌ردان  کردنی

 
 
 
 
 
 
 

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

Windows Media Player

Windows Media Player






 
 

 
.a  مه‌عامێکی نه‌رێمان
 

 


Acrobatماڵپه ڕی دێکۆن

masماڵپه ڕی دێکۆن 

Reylplayerماڵپه ڕی دێکۆن 

yahooماڵپه ڕی دێکۆن 

MediaPlayer ماڵپه ڕی دێکۆن

paltalk ماڵپه ڕی دێکۆن

Skype ماڵپه ڕی دێکۆن
 مالپه ری هونه رما ندان
 

 

 

پرۆگرامه‌ پێویسته‌کان

           

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

 

سا یتی تـا یبه ت

ده رووننا سی

        ته ندروستی

سـروشـت

نـه خـشه ی جـیها ن

کوردسایت

پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی

ئه‌لف و بێ‌ی کوردی

ئه‌لف و بێ‌ی نوێ

زمانی کوردی

وانه‌ی کوردی

 
 فێربوونی نوێژ
 
 
 


ZekeriaLeila FariqiEyub AliZiad EsedAyadJalal NaghshbandiAdnan KerimChopyNadiaHesenHozan CaneTara Rasool
ڕادێۆی مێزۆ بۆتان   ...   ڕادێۆی کوردی ئه مه ریکا   ...   ڕادێۆی کوردموزیک   ...   ڕادێۆی زایه ڵه    ...   ڕادێۆی کوردلاند     ...   ڕادێۆی نه وا
  ده‌نگ بده‌     دانگ بده      ده‌نگ بده‌ن   

ئایا باوكان پێیان قەبووڵ دەكرێ كچەكانیان خۆشەویستی بكەن
ئەگەر چی خۆشەویستی لایەنێكی زێدە گرنگی ژیانی هەستەوەری مرۆڤە و، ئەگەرچی كەس لە ئێمە ناتوانێت بەبێ خۆشەویستی بژی، گەر دڵڕەق و بەێ زەوق و سەلیقەش بێت.. هەموومان دەڵێین بایەكتریمان خۆش بوێت و خۆشەویستی بكەینە بەردی بناغەی پەیەوەندییەكانمان، لەناو خۆمان لەناو خێزان، لەناو كۆمەڵدا ... بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیسان رێگری لە خۆشەویستیش هەیەو كۆمەڵگە بەشێوەی جۆراوجۆر دەست لە ژیانی هەستەوەریمان وەردەدات و كۆت و بەند لەسەر ئەم مافە دادەنێت.. باشترین شێوەو نیشانەكانی ئەو دەستێوەردانەش، دەخالەتكردنی خێزانە لەژیانی هەستەوەریماندا بۆنموونەش، زۆربەی هەرە زۆری كچان لەماڵەوە ناتوانن بەڕاشكاوی بەئارەزووی دڵی خۆیان بڵێن فڵانە كورمان خۆش دەوێت، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە كە ئایا بەڕاستی باوكانی ئێمە دەتوانن قەبووڵ بكەن كە كچەكانیان بەئارەزووی خۆیان خۆشەویستەكانیان ئاشكرا بكەن و دیاریبكەن، ئایا دەتوانن بڵێن ئێمە فڵان كوڕمان خۆش دەوێت ؟
ئێمە لە میانی ئەم ریپۆرتاژەدا هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە دەدەین...


شتێكی مەحاڵ نییە ئەگەر لەكۆمەڵگەیەكی وەكو كۆمەڵگەی ئێمە باوكێك ببینین كە بەو پەڕی راشكاوییەوە هەڵوێست و دیدی خۆی بخاتەروو لەوەی كە زۆر ئاسیاییە كچەكەی خۆشەویستی بكات و كوڕێكی خۆش بوێ، ئەم پیاوە ناوی (هۆشەمەند عومەر)ە و دەرچووی كۆلێژی ئاداب بەشی كۆمەڵناسە و تەمەنی 37 ساڵە، با لەزاری خۆیەوە قسەكان وەرگرین، ئەو دەڵێ: خۆی شتێك نییە لە خۆشەویستی ناسكتر و پاكتر بێت، خۆشەویستیش یەك جۆرەو شێوەی نییە،بەڵام ئەوەی كە زۆر بەرچاو و بەرفراونە، خۆشەویستی نێوان نێرو مێیە، من بۆ خۆم تاسەر ئێسقان بڕوای پتەوم بە خۆشەویستی هەیەو ژیانی گەنجیم هەموو هەر عەشق و خۆشەویستی بووە كە ژنیشم هێنا، دوای سێ ساڵان لە خۆشەویستییەكی گەرموگوڕ ئینجا لەگەڵ خۆشەویستەكەم زەماوەندمان كرد، بۆیە ئێستاش لەسەر هەمان بیروبڕوام، زۆر ئاساییە لام ئەگەر كچەكەم كوڕێكی خۆشبوێت، خۆشەویستییەكەشیان پاك و بێگەردو راستەقینە بێت و لەدڵەوە هەڵقوڵا بێت و مەبەست لێی پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی بێت، بەڵێ بایەكتریان خۆش بوێت و ئافەرین و دەستخۆشیشیان لێدەكەم و پشتگیریشیان دەكەم، بەڵام بەڕاستی پەیوەندییەك تەنها ناوی خۆشەویستی بێ نەخێر نەوەڵڵا ناڕازیم و نەڕێگەش دەدەم، چونكە هەم شتێكی هەڵەیەو هەمیش كۆمەڵی ئێمە كۆمەڵێكی زاڵم و غەدارە و رەحم بە تاكەكانی خۆی ناكات.
(عیماد دزەیی) یەكێكە لەو پیاوانەی كە قەناعەتی بەوە نییە، كوڕو كچی ئەمڕۆ، ئەگەر دەرفەتی تەواویان پێ بدرێت و بێ چاودێری بهێڵدرێتەوە بتوانن خۆشەویستییەكی بێ غەل و غەش بكەن، ئەو دەڵێ: نەك هەر رێگە نادەم كچەكەم خۆشەویستی بكات بەڵكو هەر لەبنەڕەتدا بڕوام پێی نییە و بەشتێكی هەڵەی دەزانم، چونكە كۆمەڵگەی ئێمە كۆمەڵگەیەكی دوو روو و نیفاقیە، بەزار شتێك دەڵێ و لاف و گەزافی پێ لێدەدات، كەچی بەكردەوە پێچەوانەكەی دەكات، فەرموو سەدان پیاو بدوێنی دەبینی بەقسە هیچت بۆ ناهێڵێتەوە بە بڕوا پێدان بە خۆشەویستی كەچی بەكردەوە رێك بەپێچەوانەیە بۆ خۆی دەڵێ با كچان خۆشەویستی بكەن و پەیوەندی خۆشەویستیان هەبێ و ئەوە زۆر ئاساییە و مافێكی رەوای هەموو كچ و كوڕێكە، بەڵام كە مەسەلە هاتە سەر كچەكەی خۆی، ئەوە بەهێڵی سووری دەزانێ جا كۆمەڵگەیەك ئاوا بێ، من بۆچی كچی خۆی بكەمە قوربانی ئەو ناڕاستگۆییە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك لەكچەكەم قەبووڵ ناكەم بەمن بڵێ وەڵڵا من فلان كەسم خۆش دەوێت، باشە قەیدی ناكات خۆشی دەوێت ئەم پەیوەندییە چارەنووسی چییە، ئەگەر راستگۆیی لەمەسەلەكەدا هەیە، خۆ كۆتایی هەموو پەیوەندییەكی خۆشەویستی راستەقینە دەبێ پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی بێت، دەوجا ئەگەر وایە باهەر لەسەرەتاوە كوڕەكە بیخوازێ، ئینجا خوا دەیكرد دەبوونە (شیرن و فەرهاد) بۆ یەكتر ئەو كاتە پیرۆزیان بێ دەستیان خۆش بێ.
(سەفین عوسمان) پیاوێكە تابڵێی نەرم و نیانە لەگەڵ كچەكانی و زۆریش خۆشیانی دەوێ، كە ئەو باسەمان لەگەڵ كردەوە گوتی: حەز دەكەم پێم قەبووڵ بكرێ، بەڵام بەخودا بەكردەوە ناتوانم، ئەو بەم شێوەیە بۆچوونی خۆی بۆ روونكردینەوەو گوتی: سێ كچم هەیە دوانیان لەزانكۆن، یەكێكیشیان لە پێنجی ئامادەییە، زۆر حەز دەكەم بەدڵی خۆیان مێرد بكەن و مێردەكەشیان خۆش بوێت، بەڵام بۆ مەسەلەی خۆشەویستی پەیوەندی لەگەڵ كوڕان كە بێ ئامانج بێ و نادیارو ناڕوون بێ و نەزانێ كابرا كێیە و چ كارەیەو مەبەستی چییە و چی نییە، ئەوە لای من قەبووڵ نییە، تەنانەت ئەگەر كچەكەم بڵێ فڵانە كوڕم خۆش دەوێ، بەڵام ئامانجی ژیانی هاوسەرێتی نەبێت، تەنها خۆشەویستی و بەس، ئەوە بەتەواوەتی رەتیدەكەمەوە و كچەكەشم تەمبێ دەكەم خۆ ئەگەر زەماوەندیش بێ ئەوە پێم ئاساییە، بەڵام هەر ناتوانم لەپێش كچەكەم بڵێم باشە قەبووڵمە.. شتی وا لەكۆمەڵی ئێمە نییە و هەمووشمان دەزانین ئێمە كۆمەڵێكی رۆژهەڵاتین جارێ ئەوجۆرە هەڵسوكەوت و رۆشنبیرییە لای ئێمە پەرەی نەستاندووە.
كچان دەڵێن چی
دەتوانین بڵێین بەگشتی بیروڕای باوكانی ئێمە ئەوەیە كە ناتوانن بەڕاستەوخۆ ئەمە قەبووڵ بكەن كچەكەیان پەیوەندی خۆشەویستی هەبێ و بەئاشكرایی و راشكاوی بڵێ بابە فڵانە كوڕم خۆشدەوێت... خاتوو (بنەوشە رەئووف) دەڵێ: بابم بڕوای بەخۆشەویستی و ئەو جۆرە پەیوەندیانە نییە، چونكە وەك خۆی زۆرجار پێگوتووین دەڵێ كچم جارێ كۆمەڵی ئێمە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی خۆشەویستی راستەقینەی نێوان كوڕو كچ قەبووڵ بكات، جا خۆشەویستی هەر ئەوهایی چۆن قەبووڵ دەكات، ئەو هەموو جارێ پێمان دەڵێ: دەتوانن بەئارەزووی خۆتان كێتان قەبووڵە شووی پێبكەن، ئەگەر هەڵبژاردنەكەتان راست و دروست و لەجێی خۆیدا بوو، منیش قەبووڵمەو پیرۆزتان بێت، ئەگەرنا، باسی هیچ شتێكی ترم بۆ مەكەن چونكە قەبووڵم نییە.
خاتوو(دەریا سەعید)یش باسی باوكی خۆی بۆ كردین و گوتی: باوكم پیاوێكی كراوەیە و لەگەڵ ئێمەش میهرەبانە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بڕوای بەوە نییە بگوترێ فڵانە كوڕم خۆش دەوێ، ئەو دەڵێ بڵێن مێردم خۆش دەوێ، واتە كە بەدڵی خۆت مێردت كرد، مانای وایە رایدەگەیەنی كە خۆشت دەوێ بۆیە مافی خۆتە خۆشت بوێ، منیش لەگەڵ ئەوەم و هانت دەدەم لەگەڵ مێردت ژیانێكی پڕ خۆشەویستی بەسەر بەریت، ئەو كانە خۆشی تۆ خۆشی منە.. باوكم دەڵێ: خۆشەویستی بۆ پڕكردنەوەی كاتی دەست بەتاڵی و بێ ئیشی بێت بەوە ناگوترێ خۆشەویستی ئەوە زەرەرو زیان لە كچەكە و كوڕەكەش دەدات،خەریكیان دەكات و لەكارو كاسبی و خوێندن و هەموو كارێكیان دەكات و رەنگە دووچاری هەڵەی گەورەشیان بكات جا بۆ ئەوەی ئەو شتانە روونەدات، با كچ بەدڵ و ئارەزووی خۆی رای لە كام كوڕ بوو، ئەگەر هەردووكیان یەكتریان ویست، شووی پێبكات و ئەو كاتە باتێر خۆشەویستی بكەن..

ده‌نگێك تۆمارکه‌ بۆ ماڵپه‌ری هێڤی و هێلێنا 

 
 
 
 




























 
 
apهۆنره‌وی کاوه‌ هه‌سه‌ن

 

      

 12voip
                                                  

globe7

peter

voipcheap

voipdiscount

voipbuster 

 

خواردنی کوردی 

  
 



----
 

کوردسایت.نیت

خواردنی کوردی

  
 



----
 

سایتی بیانی به سود

وێــنـه    mms

ئه ڵما نییا     SMS  

تۆپ لیستی    - SMS-

رۆژانه- 5 - SMS  به به لا ش

 گۆرانی عه‌ره‌بی
 
 گۆرانی فارسی